عێراق و توركیا ئۆپه‌ڕاسیۆنی هاوبه‌ش ده‌كه‌نه‌ سه‌ر په‌كه‌كه‌ له‌ شنگال

بوونی په‌كه‌كه‌ له‌ عێراق ته‌وه‌ری گفتوگۆكانی عه‌بادی و ئۆغلۆ بووه‌

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا ئه‌مڕۆ سیشه‌ممه‌ 23-1- 2018رایگه‌یاندووه‌ گفتوگۆكانیان له‌ گه‌ڵ عێراق بۆ ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنێكی هاوبه‌ش بۆ سه‌ر چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌ له‌ شنگال ده‌ست پێكردووه‌.

مه‌ولود چاوش ئۆغلۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا له‌كاتی گه‌رانه‌وه‌ی له‌ عێراقدا به‌ رۆژنامه‌یه‌كی وڵاته‌كه‌ی راگه‌یاندووه‌: توركیاو عێراق گفتوگۆكانیان له‌ پێناو ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنێكی هاوبه‌ش له‌دژی پارتی كرێكارانی كوردستان(په‌كه‌كه‌) له‌ شنگال ده‌ست پێكردووه‌.

چاوش ئۆغلۆ گوتیشی: كێشه‌ی بوونی په‌كه‌كه‌ له‌ عێراق یه‌كێك بووه‌ له‌و ته‌وه‌رانه‌ی كه‌ له‌كاتی سه‌ردانه‌كه‌ماندا بۆ عێراق تاوتوێكراوه‌.

سه‌رچاوه‌: سۆمه‌رییه‌ نیوز