Erbil 15°C سێشەممە 19 ئازار 09:30

له‌ هەڵەبجە گەنجێک تەواوی ئەندامانی خێزانەکەی ده‌کوژێت

دایك ‌و باوك ‌و دوو برای لەكاتی خەودا دەكوژێت
له‌ هەڵەبجە گەنجێك تەواوی ئەندامانی خێزانەكەی ده‌كوژێت
کوردستان TV
100%

رۆژی هەینی گەنجێك لە پارێزگای هەڵەبجە تەواوی ئەندامانی خێزانەكەی (دایك ‌و باوك ‌و دوو برای) لەكاتی خەودا دەكوژێت. 

عەمید كازم عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری پۆلیسی هەڵەبجە رایگەیاند: "ئێوارەی رۆژی یەکشەممە 21-1-2018، هەواڵمان پێگەیشت کە گەنجێكی تەمەن 19 ساڵ بە ناوی (ك،م) لەكاتی خەودا بە چەکی كڵاشینكۆف دایكی ‌و دوو برای كوشتوون، دواتر باوكیشی كوشتووە.

بەڕێوەبەری پۆلیسی هەڵەبجە راشیده‌گه‌یه‌نێت: ئه‌و گه‌نجه‌ لە رۆژی هەینییەوە تاوانەکەی ئەنجامداوە بە ئۆتۆمبێلی باوكیشی تەرمەكانی گواستوونەتەوە و لە شوێنی جیاجیا فڕێیداون و و ئێوارەی دوێنێ ئه‌م رووداوه‌ ئاشکرابووە.

عەمید كازم وتیشی: دوای گەڕان ‌و پشكنینێكی زۆر شەوی رابردوو هەموو تەرمەكانمان له‌ شوێنی جیاجیا دۆزیونه‌ته‌وه‌ .

بەڕێوەبەری پۆلیسی هەڵەبجە راشیگه‌یاند: توانیومانه‌ گەنجەکە دەستگیربكەین، دوای ده‌ستگیركردنیشی بکوژەکە دانی بە تاوانەکەیدا ناوە و تا ئێستا بەپێی لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكان هۆكاری رووداوەكە كێشەیەكی كۆمەڵایەتی بووە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.