Erbil 15°C سێشەممە 19 ئازار 13:54

ئێران داوایکرد تورکیا بەپەلە ئۆپەراسیۆنەکانى بۆ سه‌ر عه‌فرین رابگرێت

ئێران له‌مه‌ر ره‌وشى عه‌فرین نیگه‌رانى ده‌ربڕى
کوردستان TV
100%

بەھرام قاسمی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، ئەمڕۆ یەکشەممە رایگەیاند، وڵاتەکەی بەنیگەرانییەوە چاودێری دۆخی عەفرین دەکات و جەخت لەسەر پێویستی پاراستنی یەکگرتوویی خاکی سوریا و رێزگرتن لە سەروەری ئەو وڵاتە دەکاتەوە و داوایکرد تورکیا بەپەلە ئۆپەراسیۆنە رابگرێت.

بەپێی ئاژانسی تەسنیم، بەھرام قاسمی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە بارەی پێشھاتەکانی ناوچەی عەفرین، لە باکووری سوریا راگەیاندووە، کە کۆماری ئیسلامی ئێران بە نیگەرانییەوە چاودێری رووداوەکانی ئێستای شاری عەفرین دەکات.

وتیشی"ھیوادارین تورکیا دەستبەجێ کۆتایی بە ئۆپەراسیۆنەکە بھێنێت و رێگری لە بەرزبوونەوەی ئاڵۆزی ناوچەکانی سنووری نێوان سوریا و تورکیا بکرێت".

قاسمی دەڵێت، بەردەوامبوونی ئاڵۆزی لەعەفرین پێدەچێت سەرلەنوێ گروپە توندڕەوەکان بەھێزتر بکات، لەناوچەکانی باکووری سوریاو ئاگری شەڕ و وێرانی لەسەرەتاوە ھەڵبگرسێنێت لەو وڵاتە.

جەختی لەسەر پێویستی پاراستنی یەکگرتوویی خاکی سوریاو رێزگرتن لەسەروەری نیشتمانی ئەو وڵاتەکردووەتەوە. 

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.