نووسه‌ر (ژیڤان خۆرانی) كتێبی (شه‌كر و خوا) بڵاوكردوه‌  

بریتییه‌ له‌ كۆمه‌ڵه‌ چیڕۆكێكی هه‌مه‌ڕه‌نگ

 یه‌كه‌مین به‌رهه‌می ئه‌ده‌بیی نووسه‌ر(ژیڤان خۆرانی) بڵاو كرایه‌وه‌ كه‌ كتێبێكی چیرۆكه‌ به‌ناوی (شه‌كر و خوا).

نووسه‌ر ژیڤان خۆرانی ده‌ڵێت : كتێبی (شه‌كر و خوا) نۆبه‌ره‌ی به‌رهه‌مه‌ ئه‌ده‌بییه‌كانی منه‌، ئه‌م كتێبه‌ بریتییه‌ له‌ كۆمه‌ڵه‌ چیڕۆكێكی هه‌مه‌ڕه‌نگ، كه‌ به‌ چه‌ندان ته‌كنیكی جیاواز نووسراون.

كتێبی (شه‌كر و خوا) پێك هاتووه‌ له‌ (كورته‌ چیڕۆك و كورتیله‌ چیڕۆك و ساتیره‌ چیڕۆك و ...تاد.) ئه‌م كۆمه‌ڵه‌ چیڕۆكه‌ له‌ دووتوێی كتێبێكی 111 لاپه‌ڕه‌ییدا چاپ كراوه‌.

ئه‌م كتێبه‌ به‌ تیراژی 500 دانه‌ یه‌كه‌م چاپی ساڵی 2018 له‌ چاپخانه‌ی كارۆی سلێمانی چاپ كراوه‌. ئێسته‌ له‌ كتێبخانه‌كانی شاری هه‌ولێر و سلێمانی و شار و شارۆكه‌كانی تری كوردستان بڵاو كراوه‌ته‌وه‌ و به‌رده‌سته‌.

كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی