عه‌زیز وه‌یسی گۆرانییه‌كی به‌زمانی كوردی و هندی بڵاوده‌كاته‌وه‌

سه‌مای ھیندی به‌كار ھێناوه‌

عه‌زیز وه‌یسی  گۆرانیبێژی كورد، سه‌رقاڵی  بڵاوكردنه‌وه‌ی ڤیدیۆ كلیپێكی نوێیه‌ به‌ زمانی كوردی و هیندی.

عه‌زیز وه‌یسی له‌ گرته‌یه‌كی نێو ڤیدیۆ كلیپه‌ نوێیه‌كه‌ی بڵاو كردووه‌ته‌وه‌ و بڕیاره‌ له‌ چه‌ند ڕۆژی داھاتوودا ته‌واوی ڤیدیۆ كلیپه‌كه‌ له‌ نێو ماڵپه‌ڕ و تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بڵاوی بكاته‌وه‌.

شایانی باسه‌ گۆرانییه‌كه‌یه‌ به‌ ھاوكاربی گرووپی میوزیكبی (ڕووناك) تۆمار كردووه‌ و له‌ چه‌ند گرته‌یه‌كی ڤیدیۆ كلیپه‌كه‌ی سه‌مای ھیندی به‌كار ھێناوه‌.

 

كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی