ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا بۆ عێراق ئاشكرا كرا 

سبه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ به‌غدا ئه‌نجام ده‌دات

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 20-1-2018 رایگه‌یاند:سبه‌ی مه‌ولود چاوش ئۆغلۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كۆماری توركیا سه‌ردانی عێراق ده‌كات.

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق له‌ راگه‌یندراوێكیدا ده‌ڵێ: ئۆغڵو سبه‌ی 21-1-2818 سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ به‌غدا ئه‌نجام ده‌دات، سه‌ردانه‌كه‌ش وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و بانگهێشته‌یه‌ كه‌ ئیبراهیم جه‌عفه‌ری، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق ئاراسته‌ی ناوبراوی كردبوو.

راگه‌ێندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق ئه‌وه‌شی خستۆته‌ روو كه‌ بریاره‌ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا له‌ میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ به‌غدا له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له‌ حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و سه‌لیم جبووری ، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و توركمانه‌كانی عێراق كۆبێته‌وه‌.

سه‌ردانه‌كه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا بۆ عێراق له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ چه‌ند رۆژێكه‌ واده‌ی به‌رێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنه‌كان مشتومڕێكی زۆری له‌سه‌ره‌و سوننه‌كان دوای دواخستنی ده‌كه‌ن و شیعه‌كانیش ده‌یانه‌وێ له‌ كاتی خۆیدا به‌رێوه‌بچێت.