Erbil 15°C پێنجشەممە 28 ئازار 12:00

لەبارەی پڕۆژەیاسای بوودجە کورد بایکۆتی کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەنی نوێنەران ده‌کات

فڕاكسیۆنە كوردییەكان بڕیاریان داوە بایكۆتی كۆبوونەوەكانی ئەنجوومەنی نوێنەران بكەن
لەبارەی پڕۆژەیاسای بوودجە كورد بایكۆتی كۆبوونەوەكانی ئەنجوومەنی نوێنەران ده‌كات
کوردستان TV
100%

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ده‌ڵێت: بەھۆی جێبەجێنەكردنی داواكارییەكانی كورد لە پڕۆژەیاسای بوودجەی گشتیی عێراق، فڕاكسیۆنە كوردییەكان بڕیاریان داوە كە بایكۆتی كۆبوونەوەكانی ئەنجوومەنی نوێنەران لەبارەی پڕۆژەیاسای بوودجە بكەن.

لەو بارەیەوە، سەرحان سلێڤانەیی ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ، ڕایده‌گه‌یه‌نێت: سەرۆكایەتیی پەرلەمانی عێراق دەیەوێت بە فێڵی گفتوگۆكردن لەبارەی پرسی ھەڵبژاردنەكانەوە، ئێمە و سوننە بەشداری لە كۆبوونەوەكەدا بكەین، كە نیسابی یاسایی تەواو بێت و خوێندنەوەی یەكەم بۆ پڕۆژەیاسای بوودجە بكات، بەڵام ئێمە بڕیارمان داوە بایكۆتی كۆبوونەوە بكەین و بەشداری ناكەین.

هه‌روه‌ها سەرحان سلێڤانەیی راشیگه‌یاند: گرنگترین داواكاریی كورد لە پڕۆژەیاسای بوودجەی گشتیی عێراق، گۆڕینی ناوی پارێزگاكانی ھەرێمی كوردستانە بۆ حكوومەتی ھەرێمی كوردستان، هەروەها پشكی ھەرێمی كوردستانیش لە 17% كەمتر نەبێت وەكوو ئەوەی لە دەستووردا ئاماژەی بۆ كراوە. 
 

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.