عیراق گرێبەستێكی نەوتی لەگەڵ كۆمپانیایەكی بەریتانی واژۆدەكات

كۆمپانیایی بریتش پترۆلیۆم


عێراق رێككەوتنێكی نەوتی لەگەڵ كۆمپانیایی "بریتش پترۆلیۆم"ی بەریتانیایی مۆركرد.

ئەمرۆ پێنج شەممە 18-1-2018 عیراق بەمەبەستی زیادكردنی بەرهەم هێنانی نەوت لە پارێزگای كەركوك ،رێككەوتنێكی نەوتی لەگەڵ كۆمپانیایی "بریتش پترۆلیۆم"ی بەریتانیایی مۆركرد.

لەوبارەیەوە بەرپرسێكی نەوتی عیراق رایگەیاند: عیراق یاداشتێكی لەیەكگەیشتنی لەگەڵ كۆمپانیایی بی بی واژۆ كردوە بەمەبەستی زیاتركردنی بەرهەم هێنانی نەوت لەكێڵگە نەوتیەكانی شاری كەركوك.

باسی لەوەشكرد جەبار لعێبی وەزیری نەوتی عیراق و مایكل تاونسند سەرۆكی كۆمپانیایی بی بی لەخۆرهەڵاتی ناوەراست ئامادەی مەراسیمی واژۆكردنی رێككەوتنەكە بوون كە لە بارەگای كۆمپانیایی نەوتی باكور بەرێوەچوو .