فۆتۆگرافه‌ری كورد (ڕه‌وه‌ند جه‌واد) پێشانگه‌یه‌كی كرده‌وه‌

گوزارشت له‌ ده‌رد و ئازاره‌كانی ئاواره‌كانی نێو كه‌مپه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات

فۆتۆگرافه‌ری كورد ڕه‌وه‌ند جه‌واد له‌ وڵاتی ئه‌ڵمانیا پێشانگه‌یه‌كی فۆتۆگرافی به‌ناونیشانی "كاتێك جه‌نگ وێرانمان ده‌كات" ده‌كاته‌وه‌.

ره‌وه‌ند جه‌واد به‌ "باسنیوز" راگه‌یاند: له‌ 22/1/2018 پێشانگه‌كه‌م به‌هاوكاری شاره‌وانی بۆكسبێرگ، له‌نێو یه‌كێك له‌ كتێبخانه‌كانی شاره‌كه‌ ده‌كرێته‌وه‌.

شایانی باسه‌ ئه‌مه‌ پێنجه‌م پێشانگه‌ی ره‌وه‌ند جه‌واد له‌ ئه‌ڵمانیاده‌كرێته‌وه‌ ناوه‌ڕۆكی ئه‌م پێشانگه‌یه‌  گوزارشت له‌ ده‌رد و ئازاره‌كانی ئاواره‌كانی نێو كه‌مپه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات، له‌گه‌ڵ قوربانیانی جه‌نگی تیرۆر و جه‌نگه‌ی نه‌بڕاوه‌كانی تر، كه‌ هه‌میشه‌ منداڵ و سیڤیل ده‌بنه‌ قوربانی.

كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی