سامسۆنگ وه‌شانی ئه‌ندرۆید ئۆریۆ 8.0 بۆ گالاكسی ئێس 6 ده‌نێرێت

ئه‌سته‌مه‌ ئه‌و ڕاپۆرته‌ پشتڕاست بكرێته‌وه‌

كۆمپانیای سامسۆنگ به‌رده‌وام كار له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی نوێترین ڤێرژنی ئه‌ندرۆید به‌ناوی ئه‌ندرۆید ئۆریۆ 8.0 بۆ هه‌ندێك له‌ مۆبایله‌ زیره‌كه‌كانی بنێری له‌ ناویاندا گالاكسی ئێس 8 و ئێس 8 پڵاس گالاكسی نۆت 8 وه‌ له‌گه‌ڵ چه‌ند مۆبالێكی تر.

چه‌ند ڕاپۆرێك ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ كۆمپانیای سامسۆنگ پلانی هه‌یه‌ وه‌شانی ئه‌ندرۆید ئۆریۆ 8.0 بۆ مۆبایلی گالاكسی ئێس 6 بنێرێت، به‌ هه‌رحاڵ ئه‌سته‌مه‌ ئه‌و ڕاپۆرته‌ پشتڕاست بكرێته‌وه‌ كه‌ چه‌ند كارمه‌ندێكی ته‌كنیكی كۆمپانیای سامسۆنگ بڵاویان كردۆته‌وه‌.

ڕه‌نگه‌ كۆمپانیای سامسۆنگ له‌ مانگی شوباتی داهاتوو ده‌ست بكات به‌ ناردنی وه‌شانی ئه‌ندرۆید ئۆریۆ 8.0 بۆ مۆبایله‌كانی گالاكسی ئێس 6 وه‌ له‌ هه‌مان كاتیشدا بۆ گالاكسی ئێس 8 ئێس 8 پڵاس وه‌ گالاكسی نۆت 8 بنێریت.

سه‌رچاوه‌ / تێك ئای

كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی