فیرقه‌ی 20 ی سوپای عێراق كه‌ركوكی به‌جێهشت و به‌ره‌و موسڵ جووڵه‌ی پێكرا

پۆلیسی فیدراڵی شوێنی ئه‌و هێزه‌ پرده‌كاته‌وه‌

فیرقه‌ی 20ی سه‌ر به‌سوپای عێراق شاری كه‌ركوكی به‌جێهێشت و به‌ره‌و شاری موسڵ جووڵه‌ی پێكرا.

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له‌ پارێزگای كه‌ركوك به‌ ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستانی راگه‌یاند: فیرقه‌ی 20ی سه‌ر به‌سوپای عێراق شاری كه‌ركوكی به‌جێهێشت و به‌ره‌و شاری موسڵ جووڵه‌ی پێكراوه‌و پۆلیسی فیدراڵی شوێنی ئه‌و هێزه‌ له‌ شاری كه‌ركوك و ده‌وروبه‌ری پرِ ده‌كاته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌كه‌ گوتیشی: پرۆسه‌ی جێگوَركێی نێوان ئه‌و دوو هێزه‌ له‌ قه‌زای حه‌ویجه‌ و ده‌وروبه‌ری ده‌ست پێده‌كات.