لێژنه‌ی ناوچه‌ی رێباز یادی 19 ساڵه‌ی ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستان پیرۆز ده‌كات

پیرۆزباییه‌كی گه‌رم ئاراسته‌ی به‌رێوه‌به‌رو و سه‌رجه‌م كارمه‌ندان ده‌كات

لێژنه‌ی ناوچه‌ی رێبازی سه‌ر به‌ پارتی دیموكراتی كوردستان  له‌ برووسكه‌یه‌كدا به‌ بۆنه‌ی یادی 19 ساڵه‌ی كاركردنی ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستان پیرۆزباییه‌كی گه‌رم ئاراسته‌ی به‌رێوه‌به‌رو و سه‌رجه‌م كارمه‌ندان ده‌كات. كه‌ ئه‌مه‌ش ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

بۆ/ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستان-به‌رێز

سڵاوێكی گه‌رم..

به‌ بۆنه‌ی یادی 19 ساڵه‌ی كاركردنی كه‌نالی كوردستان تیڤی یه‌كه‌م كه‌ناڵی ئامانی كوردی كه‌ له‌ كوردستانه‌وه‌ په‌خشه‌ جوانه‌كه‌ی ده‌ستپێكردووه‌ به‌ ناوی خۆمان و سه‌رجه‌م هه‌ڤاڵانی سنووری لیژنه‌ی ناوچه‌مان گه‌رمترین پیرۆزبایی خۆمان ئاراسته‌ی به‌رێزتان و سه‌رجه‌م كادره‌ ماندوو نه‌ناسه‌كانتان ده‌كه‌ین هیوادارین هه‌میشه‌ له‌ پێشكه‌وتن و گه‌شه‌كردن دابن.