رۆمانه‌كه‌ی سارا به‌ زمانی دانیماركییه‌

تا ئێستا 50 هه‌زار دانه‌ی لێفرۆشراوه‌


یه‌ك هه‌فته‌ به‌ر له‌ ئێستا نووسه‌رو رۆماننووسی كوردی دانیشتوی وڵاتی دانیمارك  " سارا عومه‌ر"  له‌ ژێر ناوی  Dead Washer   دوواین رۆمانی خۆی بڵاوكرده‌وه‌ .

نووسه‌ری رۆمان "سارا عومه‌ر " ئاشكرایده‌كات هه‌فته‌یه‌ك پێش ئێستا  رۆمانێكی به‌ زمانی دانیماركی بڵاو كردۆته‌وه‌ كه‌ پر فرۆشترین رۆمانه‌ له‌ سه‌رتاسه‌ی وڵاتی دانیمارك و ناو ناوبانگی له‌ هه‌موو وڵاتانی ئه‌وروپا بڵاوبۆته‌وه‌ .

سارا وتیشی  ناوه‌رۆكی رۆمانه‌كه‌ی باس  له‌ ئه‌نفال و كیمیاباران و هه‌موو ئه‌و نه‌هامه‌تیانه‌ ده‌كات كه‌ گه‌لی كورد دووچاری بوونه‌ته‌وه‌ ، هه‌روه‌ها وتیشی كه‌ ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ كتێب و بڵاوكراوه‌ی هه‌نه‌ به‌لام ئه‌وه‌ یه‌كه‌مجاره‌ كتێبێك به‌ زمانی دانیماركی بنوسێت .

جێب باسه‌ ئه‌و كتێبه‌ كه‌ ته‌نها هه‌فته‌یه‌كه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ تا ئێستا 50 هه‌زار دانه‌ی لێفرۆشراوه‌ كه‌ به‌ پر فرۆشترین كتێب له‌ سه‌رتاسه‌ری وڵاتی دانیمارك هه‌ژمار ده‌كرێت .