نرخى نه‌وت بۆ ئاستێكى پێوانه‌یی به‌رز بووه‌وه‌

بەرزترین نرخە لە سێ ساڵی رابردوو


نرخی بەرمیلێک نەوتی خاو گەیشتە 70 دۆلار، ئەمەش بەرزترین نرخە لە سێ ساڵی رابردوودا.

رۆژی سێشەممە 16-1-2018، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهان گەیشتە 70 دۆلار، ئەمە بەرزترین نرخە نەوتی خاو لە سێ ساڵی رابردوودا تۆماری دەکات.

به‌پیی ئاژانسى هه‌واڵی (ڕۆه‌یته‌رز)، به‌هۆى كه‌مكردنه‌وه‌ى به‌رهه‌مى وڵاتانى ئۆپیك و ڕووسیا، هاوكات له‌گه‌ڵ داخوازى زۆر، نرخى نه‌وت به‌رز بووه‌وه‌.

گرێبه‌سته‌ دواخراوه‌كانى برینت 26 سه‌نت دابه‌زی و گه‌یشته‌ 70 دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێك، به‌ڵام مامه‌ڵه‌كه‌رانى نه‌وت ڕایانگه‌یاند، برینت پشتیوانییه‌كى به‌هێزى هه‌یه‌.

دوێنێ دووشه‌ممه‌ 15/ 1/ 2018 نرخى یه‌ك به‌رمیل نه‌وتى برینت گه‌یشته‌ 70.37 دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێك، ئه‌وه‌ش به‌رزترین ئاسته‌ له‌ كانوونى یه‌كه‌مى 2014، هاوكات نه‌وتى خاویش به‌ 64.89 دۆلار بۆ هه‌ر به‌ریمیلێك، به‌رزترین نرخى تۆمار كرد.