بانكی ناوەندی عێراق مامەڵە بانكییەكانی لەگەڵ بانكەكانی هەرێم ده‌ستپێكردۆته‌وه‌

له‌ رووی كرداریه‌وه‌ زیانی زۆری ماددی پێ گه‌یشتووه‌

بانكی ناوەندی عێراق مامەڵە بانكییەكانی لەگەڵ بانكەكانی هەرێم ده‌ستپێكرده‌وه‌ و ئه‌ندامێكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقیش رایده‌گه‌یه‌نێت: له‌ رووی كرداریه‌وه‌ بانكی ناوەندی عێراق زیانی زۆری ماددی پێ گه‌یشتووه‌ بۆیه‌ ئه‌و بانكه‌ ده‌ستی كردۆته‌وه‌ به‌ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ل بانكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان.

له‌ كاردانه‌وه‌ی ئه‌نجامدانی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بریاریدا كه‌ بانكی ناوەندی عێراق مامەڵە بانكییەكانی لەگەڵ بانكەكانی هەرێم ڕابگیرێت به‌لام له‌ ئێستادا به‌ بێ هیچ بریارێك بانكه‌كه‌ ده‌ستی كردۆته‌وه‌ به‌ مامه‌ڵه‌كردن له‌ هه‌رێمی كوردستان. 

لای خۆیه‌وه‌ نه‌جیبه‌ نه‌جیب ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌ ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستانی راگه‌یاند: رۆژێك دوای ئه‌نجامدانی ریفراندۆم په‌رله‌مانی عێراق ئه‌م بریاره‌ی دا به‌لام كه‌ بریاره‌كه‌ چووه‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌ ده‌ركه‌وت كه‌ له‌ رووی كرداریه‌وه‌ بانكی ناوەندی عێراق زیانی زۆری ماددی پێ گه‌یشتووه‌ بۆیه‌ ئه‌و بانكه‌ ده‌ستی كردۆته‌وه‌ به‌ مامه‌ڵه‌ كردن له‌گه‌ل بانكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان.