كونسولی توركیا سه‌ردانی كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی كرد

هاكان كاراچای و كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی

هاكان كاراچای ، كۆنسولی گشتی توركیا له‌ هه‌رێمی كوردستان له‌ شاری سلێمانی سه‌ردانی كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی ، جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كرد.

كۆسره‌ت ره‌سول، له‌ رێككه‌وتی 11/11/2017 له‌ سلێمانی باری ته‌ندروستی تێكچوو ، دوای هه‌فته‌یه‌ك بۆ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی ئه‌ڵمانیا گواسترایه‌وه‌.

دوای وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پێویست رۆژی شه‌ممه‌ رێكه‌وتی 6-1- 2018 له‌ ڕێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانییه‌وه‌، به‌ فڕۆكه‌یه‌كی تایبه‌ت گه‌یشته‌وه‌ هه‌رێمی كوردستان.