یه‌كێتی ئه‌فریقیا ده‌یهه‌وێت ترامپ داوای لێبوردن بكات

به‌هۆی ئه‌و لێدوانه‌ پڕ له‌ سووكایه‌تی و ره‌گه‌ز په‌رستانه‌یه‌ی كه‌ داویتی

یه‌كێتی ئه‌فریقیا داوای له‌ دۆناڵد ترامپی سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكا كردووه‌ كه‌ به‌هۆی ئه‌و لێدوانه‌ پڕ له‌ سووكایه‌تی و ره‌گه‌ز په‌رستانه‌یه‌ی كه‌ داویتی، به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمیی داوای لێبوردن بكات، كاتێك كه‌ چه‌ندین وڵاتی ئه‌فریقیی به‌ چه‌مكێكی پڕ له‌ سووكایه‌تیی وه‌سفكردووه‌.

سیناتۆرێكی سه‌ر به‌ دیموكراته‌كانی ئه‌مریكا ده‌ڵێت كه‌ دۆناڵد ترامپ له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا چه‌ند وڵاتێكی ئه‌فریقیی و هه‌روه‌ها وڵاتی هاییتی به‌ بیری ئاوده‌ست وه‌سفكردووه‌. سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكاش له‌ په‌یامێكی تویته‌ریدا وێڕای قبوڵكردنی ئه‌وه‌ی كه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فه‌رمیدا وشه‌ی توندوتیژی به‌كارهێناوه‌، به‌ڵام به‌كارهێنانی ئه‌و چه‌مكه‌ی ره‌تكردووه‌ته‌وه‌.

له‌ به‌یاننامه‌كه‌ی یه‌كێتیی ئه‌فریقیادا ئه‌و چه‌مكه‌ی دۆناڵد ترامپ به‌كاریهێناوه‌، وه‌ك بێڕێزیی به‌ شكۆی مرۆیی و دانانی جیاوازیی له‌ نێوان ره‌گه‌زه‌كان و سووكایه‌تیی به‌ به‌ها ئه‌مریكییه‌كان وه‌سفكراوه‌.

سه‌رچاوه‌ / رادیۆ فه‌ردا

مه‌سعود / كوردستان تیڤی