توركیا هۆشداریی ده‌دات به‌ هاوڵاتییانی خۆی سه‌باره‌ت به‌ سه‌ردانی ئه‌مریكا

په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان واشنتن و ئه‌نقه‌ره‌ له‌م چه‌ند مانگه‌ی دواییدا ئاڵۆز بووه‌،

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا هۆشداریی ده‌دات به‌ هاوڵاتییانی خۆی كه‌ سه‌ردانی ئه‌مریكا نه‌كه‌ن، چونكه‌ به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌یه‌كی ئه‌م وه‌زاره‌ته‌، ئه‌گه‌ر هاوڵاتییانی توركیا سه‌ردانی ئه‌مریكا بكه‌ن ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ تووشی ده‌ستگیركرانی بێ هۆكار ببنه‌وه‌.

ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌ به‌ ئه‌گه‌ری زۆر جۆرێك له‌ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی به‌یاننامه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكایه‌ كه‌ چه‌ند رۆژێك به‌ر له‌ ئێستا تیایدا ئه‌مریكا داوای له‌ هاوڵاتییانی خۆی كردبوو تا سه‌ردانی توركیا نه‌كه‌ن، به‌هۆی هه‌بوونی تیرۆریسم و ئه‌گه‌ری ده‌ستگیركرانی بێ هۆكار.

په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان واشنتن و ئه‌نقه‌ره‌ له‌م چه‌ند مانگه‌ی دواییدا ئاڵۆز بووه‌، ئه‌ویش له‌سه‌ر چه‌ند پرسێكی وه‌ك راده‌ست نه‌كردنه‌وه‌ی فه‌تحوڵڵا گوله‌ن له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌ به‌ توركیا و چه‌ندین پرسی دیكه‌.

سه‌رچاوه‌ / رادیۆ فه‌ردا

مه‌سعود / كوردستان تیڤی