مۆبایلی هواوی خه‌ڵات كرا

خه‌ڵاتی باشترین مۆبایلی زیره‌كی ساڵی 2017 ی پێبه‌خشرا .


مۆبایلی هواوی مایت 10 له‌ لایه‌ن ئه‌ندرۆید ئۆسۆریتی ( كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ هه‌ڵسه‌نگاندنی ئامێره‌كانی مۆبایلی  زیره‌ك تایبه‌ت به‌ سیسته‌می وه‌گه‌رخه‌ری ئه‌ندرۆید)  خه‌ڵاتی باشترین مۆبایلی زیره‌كی ساڵی 2017 ی پێبه‌خشرا .

هۆكاری به‌ ده‌ستهێنانی ئه‌وخه‌ڵاته‌  بۆ تواناو لیهاتووی ئه‌و مۆبایله‌ ده‌گه‌رێته‌وه‌ كه‌ وایكرد له‌ هه‌موو تاقیكردنه‌وه‌كان به‌ سه‌ركه‌وتوویی ده‌ربچێت .

هواوی مایت 10 پرۆسێسه‌رێكی به‌هێزی هه‌یه‌ كه‌ توانای كۆكردنه‌وه‌ی هه‌موو زانیارییه‌كی ده‌رباره‌ی به‌كارهێنه‌رانی هه‌یه‌، وه‌ك جۆری ئه‌و ئه‌پلیكه‌یشنانه‌ی كه‌ حه‌زی لێده‌كات و رۆژانه‌ كاته‌كانی چۆن به‌سه‌ر ده‌بات یا رۆژانه‌ كاتژمێر چه‌ند ده‌چێته‌ سه‌ر كاره‌كه‌ی .

جێی باسه‌ بریار وایه‌ له‌ پێشانگای  ( سی ئی ئێس)  له‌ شاری لاس ڤێگاس له‌ ویلایه‌تی نیڤادا له‌ ئه‌مریكا خه‌ڵاته‌كه‌ بدرێت به‌ كۆمپانیای هواوی .