سعودیه‌ و ئه‌مریكا به‌ره‌نگاری تیرۆر ده‌بنه‌وه‌

هه‌ردوو وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكاو سعودیه‌ كۆبوونه‌وه‌

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سعوودیه‌ به‌سه‌ردانێك گه‌یشتۆته‌ ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا باسیان له‌ چۆنییه‌تی كاری هاوبه‌ش بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و بیری توندڕه‌وه‌ی و كۆی پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه‌ و جیهانیان كردووه‌.

عادل بن جوبه‌یر، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سعوودیه‌، له‌ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌ واشنتۆن له‌گه‌ڵ رێكس تیله‌رسن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا كۆبووه‌وه‌

له‌مباره‌یه‌وه‌ ئاژانسی هه‌واڵی فه‌رمی سعوودیه‌ بڵاوی كردووه‌ته‌وه‌، له‌میانی كۆبووه‌نه‌وه‌كه‌دا كه‌ خالد بن سه‌لمان بن عه‌بدولعه‌زیز باڵیۆزی سعوودیه‌ له‌ ئه‌مریكا، ئاماده‌ی بوو، تیله‌رسن و جوبه‌یر تاوتوێی هاوبه‌شه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات، كاری هاوبه‌ش بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و بیری توندڕه‌وه‌ی و كۆی پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه‌ و جیهانیان كردووه‌.