له‌ كه‌ركووك هێرش كرایه‌ سه‌ر ماڵی رۆژنامه‌نووسێك

وێنه‌گری ئاژانسی رۆیته‌رز


بەرەبەیانی ئەمڕۆ کاتژمێر 3:10 خولەک لە گەڕەکی شۆریجە لە شاری کەرکووک نارنجۆکێک هێرش ده‌كرێته‌ سه‌ر ماڵی رۆژنامەنووسێک.

به‌ره‌بانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌، به‌ نارنجۆك هێرش ده‌كرێته‌ سه‌ر ماڵی رۆژنامه‌نوسێك له‌ گەڕەکی شۆریجە شاری كه‌ركووك، له‌م باره‌یه‌وه رۆژنامه‌نوسه‌كه‌ زانیاری زیاتر ئاشكرا ده‌كات.

ئاكۆ رشید وێنه‌گری ئاژانسی رۆیته‌رز رایگه‌یاند: به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له‌ كاتژمێر 3:10 خوله‌ك، خۆم و منداڵه‌كانم، له‌ ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌یه‌كی به‌هێز ئاگاداربووینه‌وه‌، ماڵه‌كه‌مان هه‌مووی دوكه‌ڵ بوو، پاشان توانیمان ده‌رگاكان بكه‌ینه‌وه‌، كه‌ بینیمان شوشه‌ی په‌نجه‌ره‌ی ماڵه‌وه‌مان و كه‌لوپه‌لی چێشتخانه‌كه‌مان هه‌مووی شكاوه‌.

ئه‌و وێنه‌گره ده‌ڵێت: به‌ زانیارییه‌كان ژماره‌یه‌ك چه‌كداری نه‌ناسراو نارنجۆكه‌كه‌یان هاویشتۆته‌ ماڵه‌كه‌مه‌وه‌، به‌ڵام ته‌نها زیانی مادی به‌دواوه‌ بووه‌ و هیچ زیانێكی گیانی لێ نه‌كه‌وتۆته‌وه‌.

16ی ئۆکتۆبەری ڕابردوو، حەشدی شەعبی و چەند میلیشیایەکی دیکە، بەڕێککەوتن و هاوكارى لەگەڵ گرووپێکی خیانەتکارى لایه‌نێكى كوردى، پەلاماری شارى کەرکووکیانداو له‌م رۆژه‌وه‌ هێرشی سه‌ر ماڵان له‌ زیادبووندایه‌، تاوه‌كو ئێستا چه‌ند رۆژنامه‌نووسێك شه‌هیدبوونه‌.