نوێنه‌ری ئه‌مریكا له‌ un  :چاو له‌ هه‌ڵسوكه‌وته‌ مه‌ترسیداره‌كانی ئێران ناپۆشیین

نابێت رێگه‌ به‌ ئێران بده‌ین هه‌موو جۆره‌ رێسایه‌ك پێشێل بكات

نوێنه‌ری هه‌میشه‌یی ئه‌مریكا له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان رایده‌گه‌ێنێ،ئه‌مریكا پابه‌ند ده‌بێت به‌ مه‌رجه‌كانی رێككه‌وتننامه‌كه‌ به‌ڵام چاو له‌ هه‌ڵسوكه‌وته‌ مه‌ترسیداره‌كانی ئێران ناپۆشێت.

نیكی هالی، نوێنه‌ری هه‌میشه‌یی ئه‌مریكا له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان، رایگه‌یاند:  ئه‌مریكا پابه‌ند ده‌بێت به‌ مه‌رجه‌كانی رێككه‌وتننامه‌كه‌ به‌ڵام چاو له‌ هه‌ڵسوكه‌وته‌ مه‌ترسیداره‌كانی ئێران ناپۆشێت كه‌ ده‌بێته‌ هۆی ناسه‌قامگیری. هیوایشی خواستووه‌ وڵاتانی دیكه‌ له‌م رووه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا بن.

گوتیشی: به‌ تامه‌زرۆییه‌وه‌ چاوه‌ڕێی به‌هێزكردنی هه‌ماهه‌نگی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كه‌ین له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ تیشكخسته‌ سه‌ر جێبه‌جێكردنی گه‌مارۆی چه‌ك كه‌ ئێران پێشێلی كردووه‌، راگرتنی پشتیوانی تیرۆریستان و پێشێلكردنی مافه‌كانی مرۆڤ. هه‌موو ئه‌و هه‌نگاوانه‌ سه‌ربه‌خۆ له‌ رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمی ده‌كرێت بندرێن. ئه‌گه‌ر له‌م رووه‌وه‌ له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی نه‌گه‌ینه‌ رێككه‌وتنێك، ئه‌وا رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمی ده‌بێته‌ كۆسپی گه‌وره‌تر له‌به‌رده‌م ئاشتیدا. نابێت رێگه‌ به‌وه‌ بده‌ین رژێمی ئێران له‌ پشت رێككه‌وتننامه‌ی ناوه‌كییه‌وه‌ هه‌ر جۆره‌ رێسایه‌ك و بڕیاره‌كانی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان پێشێل بكات.