هونه‌رمه‌ندی روسی (میخائیل درجافین ) كۆچی دوایی كرد

له‌ چه‌ندین به‌رهه‌می سینه‌ماییه‌دا رۆڵی  سه‌ره‌كی گێڕاوه‌

هونه‌رمه‌ندی روسی میخائیل درجافین، كه‌ به‌ "هونه‌رمه‌ندی گه‌ل" ناسراو بوو، كۆچی دوایی كرد.

میخائیل درجافین ئه‌و ئه‌كته‌ره‌  به‌تواناو لێهاتوو ئه‌زمونداره‌ له‌ ساڵی ١٩٣٦ له‌ دایكبووه‌ و له‌ ساڵی ١٩٥٤ له‌ په‌یمانگه‌ی  هونه‌ری شانۆیی شۆكین ته‌واو كردوه‌.

شایانی باسه‌ میخائیل درجافین  ئه‌كته‌ره‌ جگه‌ رۆڵ بینین  له‌ شانۆدا له‌ چه‌ندین به‌رهه‌می سینه‌ماییه‌دا رۆڵی  سه‌ره‌كی گێڕاوه‌ و به‌شێكی زۆری رۆڵه‌كانیشی  هونه‌ری كۆمیدی بوونه‌.

میخائیل درجافین له‌ ژیانی هونه‌ریی خۆیدا چه‌ندین خه‌ڵاتی جیا جیای به‌هۆی سه‌ركه‌وتنی له‌كاره‌ هونه‌ره‌كانیان وه‌رگرتووه‌.

سه‌رچاوه‌ / روسیا ئه‌لیه‌وم

كوردستان تیڤی / كامه‌ران حاجی