ماتیۆ ئیبدین سه‌ركه‌وتنێكی چاوه‌روانه‌كراوی به‌ده‌ستهێنا

كیی نیشیكۆر و ئه‌ندی مۆرای به‌شداری ئه‌و پاڵه‌وانیه‌تیه‌ ناكه‌ن


له‌چوارچێوه‌ی ركابه‌ریه‌كانی پاڵه‌وانیه‌تی كوینگ كلاسیك تێنس زانی ئوسترالی ماتیۆ ئیبدین توانی سه‌ركه‌وتنێكی چاوه‌روانه‌كراو به‌ده‌ست بێنێت كاتێ له‌یاری به‌رامبه‌ر كرواتی ماریچ چیلیچ براوه‌ بوو به‌ئه‌نجامی دوو كۆمه‌ڵه‌ی بێ وه‌ڵام ( شه‌ش، چوار) (حه‌وت ، پێنج).

جێی ئاماژه‌یه‌ پاڵه‌وانیه‌تی كوینگ كلاسیك تاكه‌ پاڵه‌وانیه‌تی تاكه‌ كه‌ به‌ر له‌به‌رێوه‌چوونی یاریه‌كانی پاڵه‌وانیه‌تی ئوسترالیای كراوه‌ به‌رێوه‌ده‌چێت، هه‌ر له‌ركابه‌ریه‌كانی كۆینگ كلاسیك ده‌مێنینه‌وه‌.

 ئه‌مجاره‌یان رافائیل نادالی ئیسپانی له‌به‌رامبه‌ر ریچارد گارسیای فه‌ره‌نسی دووچاری شكست بویه‌وه، ئه‌وه‌بوو له‌یاریه‌كه‌دا گارسیا ئاستێكی به‌رزی پێشكه‌ش كردو توانی هه‌ردوو كۆمه‌ڵه‌ی یاریه‌كه‌ بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی به‌كۆتا بێنێت، (شه‌ش، چوار) ( حه‌وت ، پێنج).

 نابێ ئه‌وه‌ش له‌یاد بكه‌ین هه‌ریه‌ك له‌ كیی نیشیكۆری ژاپۆنی و ئه‌ندی مۆرای به‌هۆی پێكانه‌وه‌ به‌شداری ئه‌و پاڵه‌وانیه‌تیه‌ ناكه‌ن.