كامیلا بۆ قۆناغی نیوه‌ی كۆتایی سه‌ركه‌وت

یاری داهاتووی له‌ به‌رامبه‌رئه‌نجلیكه‌ كیربره‌


له‌چوارچێوه‌ی ركابه‌ریه‌كانی پاڵه‌وانیه‌تی سیدنی نێوده‌وله‌تی كچه‌ تێنس زانی ئیتالی كامیلا جیۆرجی سه‌ركه‌وت بۆ قۆناغی نیوه‌ی كۆتایی دوای بردنه‌وه‌ی له‌ كچه‌ تێنس زانی هه‌ڵگری نازناوه‌كه‌ ئه‌گنیشكا رادڤنسكا.

 جیۆرجی خاوه‌ن پۆلینی سه‌ده‌م به‌هێزه‌وه‌ له‌به‌رامبه‌ر رادڤنسكا وه‌ستایه‌وه‌و توانی به‌ئه‌نجامی دوو كۆمه‌ڵه‌ی خاوێن براوه‌ی یاریه‌كه‌ بێت، ئه‌نجامی كۆمه‌ڵه‌كان ( شه‌ش، یه‌ك ) ( شه‌ش ، دوو) .

جێی ئاماژه‌یه‌ ئه‌و كچه‌ تێنس زانه‌ توانی له‌ركابه‌ریه‌كانی سیدنی كراوه‌ سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر هه‌ریه‌ك له‌ سلوان ستیڤنزی خاوه‌ن نازناوی ئه‌مه‌ریكای كراوه‌و پیترا كیڤتۆڤای براوه‌ی دوو نازناوی ویمبلدۆن به‌ده‌ست بێنێت.

 پێویسته‌ بوترێت ‌یاری داهاتووی ئه‌و كچه‌ تێنس زانه‌ ئیتالیه‌ له‌قۆناغی نیوه‌ی كۆتایی له‌به‌رامبه‌ر خاوه‌ن پۆلینی یه‌كه‌می جیهان ئه‌نجلیكه‌ كیربره‌.