كۆمپانیای سۆنی نوێترین مۆبایلی به‌رهه‌مهێنا تایبه‌ت به سووپه‌ر سێلفی
11/1/2018 - 13:16
ئه‌م مۆبایله ئاست مام ناوه‌ندیه پرۆسێسه‌ری سناپدراگۆن ٦۳٠ له‌خۆی گرتوه ،مۆبایلی XA2 روونماكه‌ی ٥.٥ ئینج و توانستی پاتریه‌كه‌ی ۳۳٠٠ میللی ئه‌مپێر ، رامه‌كه‌ی ۳ گێگابات و بیرگه‌ی ناوه‌كی ۳۲ گێگابایت ، جێی باسه هه‌ردوو مۆبایله‌كه پشتگیری بیرگه‌ی ده‌ره‌كی ده‌كه‌ن.
دووه‌م مۆبایل , XA2 Ultra روونماكه‌ی ٦ ئینجه‌و توانستی پاتریه‌كه‌ی ۳٥۸٠ میللی ئه‌مپێر، رامه‌كه‌ی ٤ گێگابایت و بیرگه‌ی ناوه‌كی ٦٤ گێگابایت .
هه‌ردوو مۆبایله نووێیه كامێرای دواوه‌ی ۲۳ مێگاپكسڵ ، كامێرای گۆشه‌ی ۸ مێگاپكسڵ و كامێرای پێشه‌وه‌ی ۱٦ مێگاپكسڵ .
ئاماژه به‌وه كراوه هه‌ردوو مۆبایله‌كه به ڤێرژنی ئه‌ندرۆید ئۆریۆ كار ده‌كه‌ن و مانگی داهاتوو به‌رده‌ست ده‌بن.
سه‌رچاوه/ تێك ئای
كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی
- Log in to post comments