20 شاعیری كورد خه‌لاتكران

سێیه‌مینجاره‌ ئه‌و ڤێستیڤاڵه‌ له‌ شاری ئه‌یوان به‌رێوه‌ده‌چێت


له‌ سێیه‌مین ڤیستیڤاڵی شیعری كوردی بۆ منداڵان كه‌ هه‌ر دوو ساڵ جارێك له‌ شاری ئه‌یوانی پارێزگای ئیلام له‌ ئێران به‌رێوه‌ده‌چێت  20  شاعیری كورد خه‌ڵات كران .

دوای بانگه‌وازی هه‌ڵسورێنه‌رانی ڤێستیڤاڵه‌كه‌ زیاتر له‌ 120 شاعیر له‌ هه‌ر یه‌ك له‌ پارێزگاكانی ( ئیلام ، كرماشان ، كوردستان ، هه‌مه‌دان ، لۆرستان و خۆزستان)  به‌رهه‌مه‌ شیعرییه‌كانیان كه‌ دوای به‌ربژێركردنیان له‌ لایه‌ن لێژنه‌ی پسپۆره‌وه‌  بریتیبوو له‌ 700 به‌رهه‌م  گه‌یشته‌ ڤێستیڤاڵه‌كه‌ .

جێی باسه‌ ئه‌وه‌ سێیه‌مینجاره‌ ئه‌و ڤێستیڤاڵه‌ له‌ شاری ئه‌یوان به‌رێوه‌ده‌چێت ، دوو خوله‌كه‌ی پێشووتر له‌ ساڵه‌كانی (92- 94)  له‌ ژێر ناوی شیعری كوردی له‌ هه‌مان شار به‌رێوه‌چوو .