جێف بیزۆس ده‌ڵه‌مه‌ندترین كه‌سی جیهانه‌

سامانی گشتی " بیزۆس " گه‌یشتۆته‌ زیاتر له‌ 105 ملیار دۆلاری ئه‌مریكی


دامه‌زرێنه‌ر و به‌رێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری كۆمپانیای " ئه‌مازۆن "  جێف بیزۆس  له‌ ریزبه‌ندی پێشه‌وه‌ی پیاوه‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی جیهان هه‌ژمار ده‌كرێت .

له‌ هه‌واڵێكی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی بلۆمبێرگ هاتووه‌ له‌ ئێستادا كه‌ سه‌ره‌تای ساڵی  " 2018 " ه‌ یه‌  سه‌روه‌ت و سامانی  گشتی  " بیزۆس " گه‌یشتۆته‌ زیاتر له‌ 105 ملیار دۆلاری ئه‌مریكی ، جگه‌ له‌مه‌ش ناوبراو خاوه‌ندارێتی هه‌ریه‌ك له‌ ئاژانسی گه‌ردوونی ( بلو ئۆرجین )  واشنتۆن پۆست  بۆ چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ ده‌كات .

دامه‌زرێنه‌ری كۆمپانیای مایكرۆسۆفت (بێل گێتس ) كه‌ سه‌روه‌ته‌كه‌ی  گه‌یشتۆته‌ "  93.3   " ملیار دۆلار  له‌ دوای  " بیزۆس "  به‌ دووه‌م ده‌وڵه‌مه‌ندترین پیاوی جیهان داده‌نرێت و دوای ئه‌ویش  ( وارن بافێت ) ی وه‌به‌رهێنه‌ر  دێت كه‌ سه‌روه‌ته‌كه‌ی بریتییه‌ له‌ 87.2 ملیار دۆلار ،دامه‌زرێنه‌ری كۆمپانیای فه‌یسبووك ( مارك زۆكه‌ربێرگ )  به‌ قله‌ی چواره‌م دێت كه‌ سامانه‌كه‌ی به‌ 77.5 ملیار دۆلار  خه‌ملێنراوه‌ . 

پێنجه‌م ده‌وڵه‌مه‌ندی جیهانیش سه‌روه‌ته‌كه‌ی 76 ملیار دۆلاره‌ به‌ ناوی ( ئه‌مانیسۆ ئۆرتیگا)  كه‌ سه‌رۆكی پێشووی " inditex  " ه‌ .