ئه‌كته‌رێكی كوێتی خه‌ریك بوو قه‌یران بخاته‌ نێوان عێراق و كوێت

عێراق وڵاتێكی كه‌نداو نیه‌ و ئه‌ندامیش نیه‌ له‌ ئه‌نجوومه‌نی هاریكاری كه‌نداو

ئه‌كته‌ری كوێتی خاتوون ( مه‌لاك) به‌هۆی بڵاوكردنه‌وه‌ی پۆستێك له‌ هه‌ژماری خۆیدا له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی "ئینستاگرام"ئاڵای سه‌رجه‌م وڵاتانی كه‌نداوی داناوه‌ ته‌نیا عێراق نه‌بێت ڕووبه‌ڕووی هه‌ڵمه‌تێكی توندی هاووڵاتیانی عێراق ده‌بێته‌وه‌ له‌ ڕێگه‌ی تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه‌.

مه‌لاك خان ده‌ڵێت : عێراق وڵاتێكی كه‌نداو نیه‌ و ئه‌ندامیش نیه‌ له‌ ئه‌نجوومه‌نی هاریكاری كه‌نداو، بۆچی هێرشم ده‌كه‌نه‌سه‌ر كه‌ ناوی عێراقم نه‌هێناوه‌.

دایكی مه‌لاك به‌ ره‌گه‌ز هاووڵاتی عێراقیه‌، به‌شێكی ره‌خنه‌كان ئه‌وه‌ بوو كه‌ مه‌لاك حاشای له‌ ره‌سانه‌یه‌تی  خۆی و ره‌چه‌ڵه‌كی دایكی كردووه‌ .

مه‌لاك به‌تووڕه‌ییه‌وه‌ له‌ پۆستێكیدا وه‌ڵامی ره‌خنه‌ی عێراقییه‌كانی داوه‌ته‌وه‌ و نووسیویه‌تی جه‌ماوه‌ری وه‌كو ئێوه‌م ناوێ كه‌ جنێوده‌رن، ده‌ی دووركه‌ونه‌وه‌ .

ئه‌م روداوه‌ بووه‌ هۆی جنێودان و هێرشه‌كانی هاووڵاتیانی عێراق له‌ نێو تۆره‌كۆمه‌ڵاتییه‌كان بۆ (مه‌لاك) هه‌ر بۆیه‌، چه‌ندین هاووڵاتی كوێتی به‌رگرییان له‌ مه‌لاك كردووه‌ و وه‌ڵامی عێراقیه‌كانیان داوه‌ته‌وه‌.

عێراقییه‌كان ده‌ڵێن: به‌هۆی ئه‌وه‌ی مه‌لاك له‌لایه‌ن گه‌نجێكی عێراقی فریو دراوه‌  فێڵی لێكردوه‌ بۆیه‌ به‌م جۆره‌ هێرش ده‌كاته‌ سه‌ر عێراقییه‌كان.

شایانی باسه‌ ئه‌م روداوه‌ خه‌ریك بوو قه‌یران بخاته‌ نێوان وڵاتی عێراق و كوێت ئێستا تاراده‌یه‌ك كێشه‌كه‌ هێور بۆته‌وه‌ به‌ڵام مه‌لاك خان له‌ قسه‌كانی پشیمان نه‌بۆته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌/ شه‌فه‌ق نیوز

كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی