پەسەند نەکردنی بودجە پێگەی عێراق لە سندووقی نێوده‌وڵه‌تی دراو لاواز دەکات

پێگە و ھێزی عێراق لەلایەن وەبەرھێنەرانی جیھانییەوە کەم دەبێتەوە

حەسەن خەلاتی ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە رەوتی حیکمە دەڵێت، پەسەند نەکردنی پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2018 پێگەی عێراق لە سندووقی نێوده‌وڵه‌تی دراو لاواز دەکات. 

ئەو پەرلەمانتارە بە پێویستی دەزانێت ئەنجوومەنی نوێنه‌ران سوور بێت لەسەر تێپەڕاندنی پڕۆژە یاسای بودجەی گشتی 2018 و رێگە بە دووبارە بوونەوەی رەوشی ساڵی 2014 نەدرێت کە لەو ساڵەدا عێراق بەبێ بودجە مایەوە. 

ھۆشداریشی داوە لەوەی پەسەند نەکردنی پڕۆژە یاساکە مەترسی لەسەر پێگەی عێراق لە سندووقی نێودەوڵەتی دراو دروست دەکات و پێگە و ھێزی عێراق وەک ژینگەیەکی وەبەرھێنان لەلایەن وەبەرھێنەرانی جیھانییەوە کەم دەبێتەوە.