نۆڤاك توانی سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بێنێت

به‌ئه‌نجامی دوو كۆمه‌ڵه‌ی خاوێن" یاریه‌كه‌ی برده‌وه‌


له‌چوارچێوه‌ی ركابه‌ریه‌كانی پاڵه‌وانیه‌تی كوینگ كلاسیك تێنس زانی به‌ناوبانگی جیهانی نۆڤاك جۆكۆڤیچی سربی كه‌ له‌ئێستادا له‌پۆلینی چوارده‌هه‌می جیهان دێت دوای ئه‌وه‌ی ماوه‌ی شه‌ش مانگ به‌هۆی پێكانه‌وه‌ له‌یاریگاكان دووركه‌وته‌وه‌.

  له‌یه‌كه‌م یاری دوای چاكبوونه‌وه‌ی له‌پێكان توانی له‌پاڵه‌وانیه‌تی كوینگ كلاسیك سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بێنێت كاتێ رووبه‌رووی خاوه‌ن پۆلینی پێنجه‌می جیهان نه‌مسایی دۆمنیك تیم بویه‌وه‌.

 جۆكۆڤیچ توانی له‌یاریه‌كه‌دا ئاستێكی به‌رز پێشكه‌ش بكات و به‌ئه‌نجامی دوو كۆمه‌ڵه‌ی خاوێن" یاریه‌كه‌ی برده‌وه‌ ( شه‌ش، یه‌ك) ( شه‌ش، چوار).