كۆمپانیای سامسۆنگ دوو روونمای نوێی به‌رهه‌مهێنا

له‌ كۆتایه‌كانی مانگی شوبات تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی بخرێته‌روو

كۆمپانیای سامسۆنگ به‌رده‌وامه‌ له‌ دروستكردنی روونمای نوێ، له‌ نوێترین كاریدا توانیویانه‌ دوو روونمای نوێ دروست بكه‌ن.

جێی باسه‌ ئه‌م دوو روونمایه‌ له‌ جۆری The wall یه‌كێك له‌م روونمایه‌ قه‌باره‌كه‌ی ۱٤٦ ئینج و له‌ توانایدایه‌ كوالیتی ٤ كه‌ی بگوازێته‌وه‌.

دووه‌م روونما قه‌باره‌كه‌ی ۸٥ ئینج و به‌ كوالیتی ۸ كه‌ی به‌رهه‌می هێناوه‌ ، ئه‌مه‌ش ئه‌بێته‌ كێبركێیه‌ك له‌گه‌ڵ كۆمپانیای ێڵ جی كه‌ چه‌ند رۆژێك پێش ئێستا روونمایه‌كی به‌ قه‌باره‌ی ۷٦ ئیبج و كوالیتی ۸ كه‌ی به‌رهه‌م هێنا.

ئاماژه‌ به‌وه‌ كراوه‌ له‌و دوورنمایه‌ی كه‌ سامسۆنگ به‌رهه‌می هێناوه‌ ته‌كنیكی” MicroLED” تیادا به‌كارهاتوه‌ .

وه‌ وابریاره‌ ئه‌م دوو روونمایه‌ی كۆمپانیای سامسۆنگ له‌ پێشه‌نگایه‌كی ته‌كنه‌لۆژی نمایش بكرێت كه‌ پێشبینی ده‌كرێت له‌ كۆتایه‌كانی مانگی شوبات تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی بخرێته‌روو.

سه‌رچاوه‌ / تێك ئای

كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی