توركیا ره‌خنه‌ له‌ رووسیا و ئێران ده‌گرێ

پێویسته‌ به‌ر به‌و دۆخه‌ بگرن

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا رایده‌گه‌ێنێ، پێویسته‌ وڵاتانی گه‌ره‌نتیده‌ری رژێم كه‌ رووسیا و ئێرانن به‌ر به‌و دۆخه‌ بگرن، چونكه‌ رژێمی سوریا له‌ سنووری پارێزگای ئیدلب ئاگربه‌ستی پێشێلكردووه‌.

مه‌ولود چاوشئۆغڵو، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، رایگه‌یاند: له‌ سووریا رژێمه‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د له‌ ناوچه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی بارگرژی له‌ سنووری پارێزگای ئیدلب ئاگربه‌ستی پێشێلكردووه‌ و پێشڕه‌وی كردووه‌ و پێویسته‌ وڵاتانی گه‌ره‌نتیده‌ری رژێم كه‌ رووسیا و ئێرانن به‌ر به‌و دۆخه‌ بگرن.

مه‌ولود چاوشئۆغڵو ئه‌وه‌شی وه‌بیرهێنایه‌وه‌ كه‌ به‌ هۆی هێرشه‌كانی رژێمی ئه‌سه‌ده‌وه‌، دوێنێ باڵیۆزانی رووسیا و ئێران-یان له‌ ئه‌نقه‌ره‌ بانگهێشتی باڵه‌خانه‌ی وه‌زاره‌ت كردووه‌.

مه‌ولود چاوشئۆغڵو گوتیشی: بۆ ئه‌وه‌ی گفتوگۆكانی له‌ سۆچی به‌ به‌شداری باڵی سڤیل ئه‌نجامی هه‌بێت پێویسته‌ شه‌ڕو پێكدادانه‌كان راگیرێن.