بریتانیا : په‌كه‌كه‌ رێكخراوێكی تیرۆریستییه‌ و له‌ لیستی تیرۆردایه‌

له‌ لیستی تیرۆری به‌ریتانیا دایه‌

سه‌رۆكی دیسكی رۆژهه‌ڵاتی ده‌ریای ناوه‌ڕاست له‌ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا رایده‌گه‌ێنێت، هیچ په‌یوه‌ندیه‌كمان له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه‌ نییه‌، ئه‌و رێكخراوێكی تیرۆریستییه‌ و له‌ لیستی تیرۆری به‌ریتانیادایه‌.

ئالیستایر بورت، وه‌زیری به‌رپرسی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌ كابینه‌ی به‌ریتانیا له‌ دانیشتنی تایبه‌ت به‌ ئاره‌زووی كورده‌كان و به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی به‌ریتانیا گوته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد و وه‌ڵامی پرسیاری په‌رله‌مانتارانی دایه‌وه‌.

مایك گه‌یپس، په‌رله‌مانتاری پارتی كرێكاران و ئه‌ندامی لیژنه‌كه‌، پرسیارێكی كرد تایبه‌ت به‌ په‌یوه‌ندی په‌كه‌كه‌ و په‌یه‌ده‌ و له‌وباره‌یه‌وه‌ بورت گوتی: له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه‌دا خۆمان له‌ په‌یوه‌ندیدا نین، به‌ڵام له‌باره‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانه‌وه‌ نیگه‌رانیمان هه‌یه‌ و هه‌مووكاتێك بانگه‌واز بۆ په‌یه‌ده‌ ده‌كه‌ین كه‌ په‌یوه‌ندی بپچرێنێت له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه‌دا له‌كاتی بوونیدا.

هه‌رله‌ دانیشتنه‌كه‌دا ئامی كله‌میتشاو ، سه‌رۆكی دیسكی رۆژهه‌ڵاتی ده‌ریای ناوه‌ڕاست له‌ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا، گوتی: هیچ په‌یوه‌ندیه‌كمان له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه‌ نییه‌. ئه‌و رێكخراوێكی تیرۆریستیه‌ و له‌ لیستی تیرۆری به‌ریتانیادایه‌. په‌یوه‌ندیه‌كی كه‌ممان له‌گه‌ڵ په‌یه‌ده‌ هه‌یه‌. نامه‌وێت قسه‌ی زیاتر بكه‌م له‌سه‌ر ورده‌كاری چۆنیه‌تی كاركردنی ئه‌م رێكخراوه‌.