له‌ "شالغویرۆ" منداڵی 5 ساڵی جگه‌ره‌ ده‌كێشێت

یاد كردنه‌وه‌ی ئه‌و رۆژه‌ بۆ سه‌ده‌كانی رابردوو ده‌گه‌رێته‌وه‌


دانیشتوانی شارۆچكه‌ی " فیل دی شالغویرۆ" له‌ ولاتی پورتوگال جه‌ژنێكی تایبه‌تیان هه‌یه‌ كه‌ ساڵانه‌ یادی ده‌كه‌نه‌وه‌ و ئاهه‌نگی بۆ ده‌گێرن ،ئه‌ویش پێی ده‌ڵێن جه‌ژنی له‌ ئاو هه‌ڵكێشان .

ئه‌و جه‌ژنه‌ كه‌ ساڵانه‌ خه‌لكی ئه‌و شارۆچكه‌یه‌ ئاهه‌نگی بۆ ده‌گێرن و یادی ده‌كه‌نه‌وه‌ بۆته‌ ناره‌زایی خه‌لكانێكی زۆری بیانی ،له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌م رۆژه‌دا باوكان بۆ جگه‌ره‌كێشان هانی منداڵه‌كانیان ده‌ده‌ن و خۆیان جگه‌ره‌یان پێده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بیكێشن كه‌ هه‌ندێك له‌و منداڵانه‌ ته‌مه‌نیان ته‌نها 5 ساڵه‌.

خه‌ڵكی ئه‌و گونده‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ یاد كردنه‌وه‌ی ئه‌و رۆژه‌ بۆ سه‌ده‌كانی رابردوو ده‌گه‌رێته‌وه‌ بێ ئه‌وه‌ی هۆكاری ئه‌وه‌ بزانن كه‌ باوكه‌كان بۆ رۆله‌كانیان هانده‌ده‌ن بۆ جگه‌ره‌كێشان و پاكه‌تی جگه‌ره‌یان بۆ ده‌كرن .

له‌ وڵاتی پورتوگاڵ كه‌س بۆی نییه‌ تا ته‌مه‌نی نه‌گات به‌ 18 ساڵ جگه‌ره‌ بكێشیت . به‌ڵام هیچ شتێك نییه‌ له‌م رۆژه‌دا باوكان قه‌ده‌غه‌ بكات له‌ پێدانی جگه‌ره‌ بۆ مناله‌كانیان و ده‌سه‌لاتدارانی وڵاتیش خۆیان به‌ دوور ده‌گرن له‌وه‌ی كه‌ له‌م رۆژه‌دا ئه‌نجامده‌درێت .