بزانه‌ سه‌ددام حوسێن چی دزیوه‌؟

بڕێكی زۆر له‌ خشڵ و زێڕی و گه‌وهه‌ری ناو بانكه‌كه‌ ده‌دزێت

 له‌ وڵاتی پاكستان پاسه‌وانێكی بانك كه‌ ناوی (سه‌ددام حوسێن)ه‌ دزییه‌كی گه‌وره‌ و سه‌یری كردوه‌.

سه‌ددام حوسێن كه‌ فه‌رمانبه‌ری ئاسایشی بانكێكه‌ له‌ شاری كه‌راشی له‌ ویلایه‌تی ئه‌لسه‌ند، بڕێكی زۆر له‌ خشڵ و زێڕی و گه‌وهه‌ری ناو بانكه‌كه‌ ده‌دزێت كه‌ خاوه‌نه‌كانیان له‌و بانكه‌ دایانناوه‌.

سه‌ددام حوسێن ئه‌م كاره‌ی به‌ ته‌نیا نه‌كردوه‌ چونكه‌ دزینێكی زبه‌لاح بووه‌ بۆیه‌ به‌ هاوكاری چه‌ند فه‌رمانبه‌رێكی ناو بانكه‌كه‌ پیلانیكی رێكو پێكی بۆ داده‌رێژێت سه‌ره‌تا به‌ قۆڵبه‌ستنی پۆلیس و ئاسایشی ناو بانكه‌كه‌ ده‌ستپێكرد و سه‌رجه‌میان له‌ ژوورێك زیندانی ده‌كات ، هه‌نگاوی دووه‌م ده‌ست ده‌كات به‌ دزینی كه‌لوپه‌لی ئه‌و سندوقانه‌ی كه‌ پڕن له‌ زێرو گه‌وهه‌ر و خشڵ ژماره‌ی سنوقه‌كان (26) ، هه‌نگاوی سێیه‌م بردنی هه‌موو تۆماره‌كانی كامیرای چاودێری ده‌بێت دوا هه‌نگاو داخستنی ده‌رگاكانی بانك ،پاشان راده‌كات.

له‌ هه‌مووی سه‌یرتر ئه‌و پاسه‌وانه‌ی بانكه‌كه‌ ناوی( سه‌دام حسێن)ه‌وهاوشێوه‌ی ناوی سه‌رۆك كۆماری پێشووتری عیراقه‌،بۆیه‌ له‌ ده‌زگاكانی راگه‌یاند جێگای سه‌رنج بوو.

سه‌رچاوه‌ / روسیا ئه‌لیه‌وم

كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی