ئه‌ڵمانیا یاسایه‌ك بۆ سۆشیال میدیا ده‌رده‌كات

بڕی (50) ملیۆن یۆریۆ سزای ئه‌و ماڵپه‌رو پێگانه‌ ده‌دات

به‌مه‌به‌ستی كۆنترۆڵكردنی سۆشیال میدیا وڵاتی ئه‌ڵمانیه‌ یاسایه‌ك ده‌رده‌كات ئامانج له‌و یاسایه‌ رێگری كردنه‌ له‌ و ماڵپه‌رانه‌ی كه‌ بابه‌تی دژه‌ یاسایی و ره‌گه‌زپه‌رستی و هه‌واڵی ناراست بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌.

یاساكه‌  به‌ بڕی (50) ملیۆن یۆریۆ سزای ئه‌و ماڵپه‌رو پێگانه‌ ده‌دات  ، كه‌ هانی توندو تیژی و ره‌گه‌ز په‌رستی ده‌دن ، زیاتریش ماڵپه‌ره‌كانی (یوتیوب ، فه‌یسبوك ، تویته‌ر ) ده‌گرێته‌وه‌ ، له‌هه‌مان كاتدا ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ش هه‌یه‌ ماڵپه‌ری ( ریدیت و تامپله‌ر) و پێگه‌ی (فی كی) روسی بۆ سۆسیال میدیا وه‌ پێگه‌كانی ( فیمۆ و ملێكه‌ر)یش بگرێته‌وه‌.

له‌سه‌ر ئه‌و بریاره‌ وه‌زاره‌تی (داد)ی ئه‌ڵمانیا رایگه‌یاندوه‌ : هاوڵاتی ده‌توانێ هه‌واڵ بداته‌ ده‌زگاكانی تایبه‌ت سه‌باره‌ت به‌ بوونی بابه‌تی له‌و جۆره‌.

سه‌رچاوه‌/ چاودێر

كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی