ئەنجومەنی نوێنەران بودجەی 2018 تاوتوێ ده‌كات

لەگەڵ ته‌واوی سەرۆكی فراكسیۆنەكان كۆدەبیتەوه‌


هەفتەی داهاتوو پەرلەمانی عێراق لەگەڵ كوتلە سیاسیەكان كۆدەبیتەوە بۆگفتوگۆكردنی بودجەی2018 و هەڵبژاردنەكانەوە.


بەپێی نوسراوێك كه‌ لەلایەن سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقەوە ڕاگەیانراوە داوا كراوە لە ته‌واوی سەرۆكی فراكسیۆنەكان كە رۆژی یەك شەممەی داهاتوو ئامادەبن بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی بودجەی 2018ی عێراقەوە.

نوسراوەكەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژەی بەوە داوە كۆبوونەوەكە لەكاتژمێر 11ی پێش نیوەرۆ لە هۆڵی دەستوری بەرێوە دەچێت و بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی بودجەی2018ی عێراق و هەڵبژاردنەكان و چەند گرفتیكی ئەنجومەنی نوینەرانی عێراقەوە.

جێگەی ئاماژەیە پێشتر كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق داوای لە حكومەت كردوە كە تاوەكو 20/1/2018 ئەو بودجەی كە پێویستە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنەكان رادەستی بكات بۆ ئەوەی ئامادەكاری دەست پێبكات بۆ هەڵبژاردنەكانی عێراق كە بریارە لە 12/5/2018 ئەنجامبدرێن.