كۆنگرێسی ئەمریكا بڕیارێك بۆ پشتگیرى كردنى خۆپێشاندەرانی ئێران پەسەند کرد 

کۆنگرێسی ئەمریکا بڕیاری ژمارە 676ى تایبه‌ت به‌ خۆپیشاندانه‌كانى ئێران پەسەندکرد 

کۆنگرێسی ئەمریکا بڕیاری ژمارە 676 پەسەندکرد کە لەلایەن کۆمیتەی کاروباری دەرەوە لە ئەنجوومەنی نوێنەران پێشکەشکرابوو بۆ پاڵپشتیکردن لە خۆپیشاندەرانی ئێران، خاڵە سەرەکیەکانی بڕیارەکە بریتین لە:

1- واڵاکردنی بوار بۆ هەموو  سەرچاوە و دەزگا میدیاییەکان لە ئەمرییکا و هاندانیان بۆ دەستپێکردنی بانگەشە و پاڵپشتی لە خۆپیشاندەران و گەیاندنی دەنگیان بە جیهان.

2- دابینکردنی رێگای تایبەت بۆ پەیوەندیکردنی دەنگی ئازادیخوازانی سەرشەقام لە ئێران بە جیهان.

3- کارکردنی دامودەزگا هەواڵگرییەکانی ئەمریکا لەسەر هاندانی دەنگە ئازاکانی ئازادیخواز لە ئێران بۆ چڕترکردنی هەوڵەکانیان لەبارەی لادانی سوپای پاسداران لە بودجەی گشتی ئێران و نەهێشتنی گەندەڵییەکانی دەسەڵات لە بواری ئابووری.

4- داواکردن و هاندانی ئەمریکا بۆ کۆمپانیا جیهانیەکانی تایبەت بە بوارەکانی گەیاندن و سەتەلایت و ئەنتەرنێت بۆ قبوڵنەکردنی داواکانی ئێران لە راگرتن و سنووردارکردنی خزمەتگوزارییەکانیان لە ئێران بۆ ئەوەی پەیوەندی هاووڵاتیانی ئێران بە جیهانەوە نەپچڕێت.

رۆژی 28/12/2017، خۆپێشاندان لە چەند شارێكی ئێران دژی حكومەت دەستیپێكرد، دواتر خۆپێشاندانەكان فراوان بوون و زۆربەی شارەكانی ئێران و بەشێك لە شارەكانی رۆژھەڵاتی كوردستانیشی گرتەوە، خۆپێشاندەران لە پاڵ داواكاری خزمەتگوزاری و بێكاری، درووشمیان دژی دەسەڵاتدارانی ئێران بەرزكردەوە و داوای رووخانی دەسەڵاتی وڵاتەكەیان دەكرد، بۆ كۆنترۆڵكردنی دۆخەكە حكومەتی ئێران تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان و پەخشی سەتەلایتی لە وڵاتەكە راگرت، ھاوكات لە خۆپێشاندانەكانی ئێران چەندین كەس كوژران و برینداربوون.