هه‌ردوو یانه‌ی چێلسی و ئه‌رسناڵ به‌یه‌ك ده‌گه‌ن

یانه‌ی چێلسی 5 جار بووه‌ به‌ پاڵه‌وانی كاپیتاڵ وه‌ن


له‌ میانی كاسی پیشه‌گه‌ری ئینگلته‌را بریاره‌ ئه‌مشه‌و كاتژمێر 11 به‌ كاتی هه‌ولێر و له‌ یاریگای" ستامفۆرد بریدج"  هه‌ردوو یانه‌ی چێلسی و ئه‌رسناڵ به‌یه‌ك بگه‌ن.

یانه‌ی چێلسی 5 جار بووه‌ به‌ پاڵه‌وانی كاپیتاڵ وه‌ن و یانه‌ی ئه‌رسنالیش بۆ 2 جار نزیك بۆته‌وه‌ له‌ به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و نازناوه‌  كه‌ دوایین جار ساڵی 1993 بوو،به‌لام له‌ یارییه‌كانی كۆتایی سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه‌ ،بۆیه‌ ئه‌مسال به‌ هیوای به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و نازناوه‌یه‌ .

یارییه‌كانی دیربی له‌نده‌ن تام و چێژێكی تایبه‌تی هه‌یه‌ له‌ نێوان ئه‌و دوو یانه‌یه‌ چونكه‌ هه‌میشه‌ ئه‌و 2 یانه‌یه‌ دچوارن به‌رامبه‌ر به‌ یه‌كتر.

له‌ لایه‌كی دیكه‌ له‌ هه‌فته‌ی رابردوو هه‌ردوو یانه‌ له‌ چوارچێوه‌ی هه‌فته‌ی 22 ی پریمه‌ر لیگ رووبه‌رووی یه‌كتر بوونه‌وه‌ و یاریه‌كه‌ به‌ ئه‌نجامی 2 گۆڵ بۆ هه‌ردولا كۆتایی پێهات.