نرخی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت گه‌یشته‌ سه‌رووی 69 دۆلار

نرخی نه‌وتی خاوی برێنت به‌ڕێژه‌ی سه‌دا 2.2 به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه‌ بینی

نرخی نه‌وتی خاوی برێنت به‌ڕێژه‌ی سه‌دا 2.2 به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه‌ بینی و هه‌ر به‌رمیلێكی گه‌یشته‌ 69 دۆلار و 28 سه‌نت و به‌رزترین ئاستی له‌ شەشی ئایاری 2 ساڵی 2015 وه‌ تۆمار كرد. 

هاوكات نرخی خاوی تێكساس به‌ڕێژه‌ی سه‌دا 2.8 به‌رزبووه‌وه‌ نرخی هه‌ر به‌رمیلێكی گه‌یشته‌ 63 دۆلار و 47 سه‌نت و به‌رزترین ئاستی له‌ نۆی كانوونی یه‌كه‌می ساڵی 2014 وه‌ تۆمار كرد. 

شاره‌زایان ئاماژه‌ به‌ درێژكردنه‌وه‌ی رێككه‌وتنی رووسیا و ئۆپێك ده‌كه‌ن بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت تا كۆتایی ئه‌مساڵ و ئه‌مه‌ش به‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی خستنه‌ڕووی بڕێكی زیاتر نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهاندا، رۆڵی كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخه‌كان. 

له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ شاره‌زایان هۆشداریی ئه‌وه‌ ده‌ده‌ن، ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا به‌رده‌وام بێت له‌ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی به‌رهه‌مهێنان، ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ سه‌رله‌نوێ دابه‌زینه‌وه‌ی نرخه‌كان ده‌ست پێ بكاته‌وه‌. 

له‌ ئێستاشدا نرخه‌كان له‌ چاوه‌ڕوانیی ئاشكراكردنی داتای هه‌فتانه‌ی بازاڕه‌كانی ئه‌مریكادایه‌ كه‌ بڕیاره‌ سبه‌ی ئاشكرا بكرێت.