بانكى ناوه‌ندی عێراق بۆ جیاكردنه‌وه‌ى پاره‌ى ساخته‌ له‌ پاره‌ى ئاسایى كۆد داده‌نێت

پاره‌ى ساخته‌ له عێراق بوونى هه‌یه‌

له‌ عێراق پاره‌ى ساخته‌ بوونی هه‌یه‌، بانكی ناوه‌ندی عێراقیش ده‌یه‌وێت پاره‌ی ساخته‌ جیابكاته‌وه‌ له‌ پاره‌ى ئاسایى، بۆ جیاكردنه‌وه‌كه‌ش بانكى ناوه‌ندی عێراق كۆدێك بۆ هه‌موو دراوه‌كان داده‌نێت. 

ئه‌و كۆده‌ی بانكه‌كه‌ دایده‌نێت وه‌ك نیشانه‌یه‌ك ده‌بێت، بۆ جیاكردنه‌وه‌ى پاره‌ى ساخته‌ له‌ پاره‌ى ئاسایى.  

به‌ گوێره‌ی وێنه‌یه‌ك كه‌ بانكى ناوه‌ندى بڵاوی كردۆته‌وه‌ كۆده‌كه‌ له‌سه‌ر هه‌موو پاره‌كان ده‌درێت هه‌ر له‌ 250 دینارى تا دراوى 50 هه‌زار دینارى، نیشانه‌كانیش چەندان جۆرى هه‌یه‌ .