وتووێژی نێوان هەردوو كۆریا دەستپێكرد

ئەم دیدارەی نێوان كۆریای باكوور و باشوور یەكەم دیدارە دوای مانگی 12ی ساڵی 2015

وەزارەتی یەكێتی كۆریای باشوور رایگەیاند كە ، سەر لە بەیانی ئەمڕۆ یەكەم ووتوێژی فەرمی لە ناوچەی داماڵراوی چەكی نێوان هەردوو كۆریا دەستیپێكرد .

گوتەبێژی وەزارەتی یەكێتی كۆریای باشوور بە رۆژنامەوانانی راگەیاند كە وتووێژەكان لە ناوچەی بانمۆنجۆم ی داماڵراوی چەكی نێوان هەردوو پارچەی نیمچە دورگەی كۆریا دەستپێكرد .

كۆریای باشوور لەو هەڵە مێژووییەدا هەوڵ دەدات مەسەلەی دەستپێكردنی دیدارەكانی نێوان خانەوادەكان ئەوانەی جەنگ جیای كردونەتەوە دەستپێبكاتەوە

كۆریای باكووریش هەوڵ دەدات بەشی هەرە زۆری وتووێّەكان بۆ دۆسیەی دووبارە یەكگرتنەوەی نیمچە دورگەی كۆریا بێت .
ئەم دیدارەی نێوان كۆریای باكوور و باشوور یەكەم دیدارە دوای مانگی 12ی ساڵی 2015 .

 

 

 

 سوهێل تاهیر : كوردستان تیڤی