جۆلیا براوه‌ی نازناوی پاڵه‌وانیه‌تی ئه‌ی ئێس بی كلاسیك بوو

له‌ كۆتاییه‌كانی ‌ساڵی رابردوو توانی براوه‌ی دوو نازناوبێت


له‌یاری كۆتایی پاڵه‌وانیه‌تی ئه‌ی ئێس بی كلاسیك كچه‌ تێنس زانی ئه‌ڵمانی جۆلیا جۆرجیس توانی براوه‌ی یاری به‌رامبه‌ر كارۆلین فۆزنیاكی بێت كه‌ ركابه‌ریه‌كانی له‌وڵاتی نیوزله‌ندا به‌رێوه‌ده‌چێت.

جۆلیا جۆرجیس له‌كۆتایی سالی رابردوو توانی ئاستێكی به‌رز پێشكه‌ش بكاتوو به‌برواو متمانه‌یه‌كی زۆره‌وه‌ سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر كچه‌ تێنس زانی دانماركی كارلۆین فۆزنیاكی به‌ده‌ست هێنا.

 جۆرجیس له‌ كۆتاییه‌كانی ‌ساڵی رابردوو توانی براوه‌ی دوو نازناوبێت و ئاستێكی به‌رز له‌به‌رامبه‌ر كچه‌ تێنس زانه‌ به‌ناوبانگ و خاوه‌ن پۆلینه‌كان پێشكه‌ش بكات.

 جۆرجیس له‌كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م به‌ئه‌نجامی شه‌ش ، چوار براوه‌ی كۆمه‌ڵه‌كه‌بوو، له‌كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م فۆزنیاكی هه‌وڵیدا ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یه‌ بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی به‌كۆتا بێنت.

به‌ڵام له‌گێمی یه‌كلاكره‌وه‌دا جۆرجیس به‌بروایه‌كی زۆره‌وه‌ ئه‌و كۆمه‌ڵه‌ی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی به‌كۆتا هێناو براوه‌ی نازناوی پاڵه‌وانیه‌تی ئه‌ی ئێس بی كلاسیك بوو.