ڤیلادلڤیا سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر سان لویس به‌ده‌ست هێنا

به‌ئه‌نجامی شه‌ش گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌سێی گۆڵ به‌كۆتا هات


له‌چوارچێوه‌ی ركابه‌ریه‌كانی هۆكی سه‌ر شه‌خته‌ی ئه‌مه‌ریكا یانه‌ی ڤیلادلڤیا فلایرز به‌ئه‌نجامی شه‌ش گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌ سێی گۆڵ سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر یانه‌ی سان لویس بلوز به‌ده‌ست هێنا.

یاریگای ویلز فارگۆ سه‌نته‌ر یای نێ،ان هه‌ردوو تیپی له‌خۆوه‌گرت، له‌سه‌ره‌تادا خاوه‌ن یاریگا توانی له‌ماوه‌ی یه‌كه‌مدا دوو گۆڵ تۆمار بكات له‌رێی هه‌ریه‌ك له‌ سكۆت لۆتۆن و كلۆد جیرۆ، له‌ماوه‌ی دووه‌می یاریه‌كه‌ ڤیلادلڤیا له‌رێی دوو گۆڵی یاریزانان جۆردان ویل و شۆن كۆتۆریه‌ ئه‌نجامه‌كه‌ی بۆ چوار گۆڵی بێ وه‌ڵام به‌رزكرده‌وه‌.

له‌به‌رامبه‌ردا تیپی سان لویس خۆی به‌ده‌سته‌وه‌ نه‌داو جیاوازی گۆڵه‌كانی بۆ دوو گۆڵ كه‌م كرده‌وه‌ كاتێ ئیڤان باربیچ و بۆل ستاستنی دوو گۆڵیان به‌ده‌ست هێنا، جارێكی دیكه‌ ڤیلادلڤیا له‌ماوه‌ی سێیه‌می یاریه‌كه‌ توانی دوو گۆڵی دیكه‌ به‌ده‌ست بێنێت له‌رێی هه‌ریه‌ك له‌ واین سیمۆندزو كۆرتویه.

‌ به‌مجۆره‌ یاریه‌كه‌ به‌ئه‌نجامی شه‌ش گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌سێی گۆڵ بۆ به‌رژه‌وه‌ندی یانه‌ی ڤیلادلیڤیا به‌كۆتا هات.