كریاری ئه‌پلیكه‌یشنه‌كان زیادی كردووه‌

به‌ به‌راورد له‌گه‌ل ساڵی 2016 له‌ سه‌دا 35 زیادی كردووه‌ .


ساڵی 2017 ساڵێكی پر خێرو داهات بوو بۆ هه‌ریه‌ك له‌ ( ئه‌پ ستۆری و گووگل پله‌ی) ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌م ساڵه‌دا داهاتی فرۆشتی ئه‌پلیكه‌یشن بریتیبووه‌ له‌ 60 ملیار دۆلار.

به‌ گۆێره‌ی هه‌واڵێكی كۆمپانیای " سێنسۆر تاوه‌ر "  كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ هه‌ژماركردن و سه‌رژمێریكردنی مۆبایله‌ زیره‌كه‌كان  كه‌ كۆتایی هه‌موو ساڵێك ئامار و داتاكانی تایبه‌ت به‌ ئه‌پلیكه‌یشنی مۆبیله‌ زیره‌كه‌كان بڵاوده‌كاته‌وه‌ ،ئاشكرایكردووه‌ هه‌ریه‌ك له‌ ( ئه‌پ ستۆری و گوگل پله‌ی ) له‌ ساڵی 2017 بای 60 ملیار دۆلار ئه‌پلیكه‌یشنیان فرۆشتووه‌، به‌ به‌راورد له‌گه‌ل ساڵی 2016 له‌ سه‌دا 35 زیادی كردووه‌ .

هه‌ر ئه‌م راپۆرته‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردووه‌ كه‌ له‌ ساڵی 2017 كڕینی یارییه‌كان له‌ سه‌دا 30 زیادی كردووه‌ ، مه‌زه‌نده‌ ده‌كرێت له‌م ساڵه‌دا بای 48 ملیار و 300 ملیۆن دۆلار  یاری له‌ هه‌ردوو كۆگای "ئه‌ندرۆید و ئای ئۆ ئێس"  فرۆشرابێت .