كۆمه‌ڵه‌ شیعرێكی فه‌ره‌یدوون ئه‌رشه‌دی بڵاوكرایه‌وه‌

له‌ نێوان ساڵانی 2005- 2006 نووسراون


له‌ چاپه‌مه‌نیی مانگ له‌ شاری " سنه‌ " ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان سێیه‌مین كۆمه‌ڵه‌ شیعری " فه‌ره‌یدوون ئه‌رشه‌دی "  له‌ ژێر ناوی  " ده‌مگرن رۆژێ به‌ شه‌رابی پێكه‌نینته‌وه‌ "  چاپ و بڵاوكرایه‌وه‌ .

ئه‌رشه‌دی ئاشكرایكرد له‌ دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌ردوو كۆمه‌ڵه‌ شیعری " به‌رد " و " نامه‌كانی غوربه‌ت " ئه‌مه‌ سێیه‌مین  به‌رهه‌می شیعری ناوبراون له‌ ژێر ناوی " ده‌مگرن رۆژێ به‌ شه‌رابی پێكه‌نینته‌وه‌ " بڵاوبكرێته‌وه‌ كه‌ له‌ ئاواز و به‌یان و داڕشتنێكی جیاوازتر له‌ هه‌ردوو كۆمه‌ڵه‌ شیعری پێشووتر .

جێی باسه‌ ئه‌و كۆمه‌ڵه‌ شیعره‌ به‌شێكن له‌ كۆمه‌ڵه‌ شیعرێكی ئاشقانه‌ له‌ وڵاتی ئه‌ڵمانیا له‌ نێوان ساڵانی 2005- 2006 نووسراون  ، به‌ڵام له‌ هه‌تاوی 2018 زایینی له‌ 82 لاپه‌ره‌و له‌ 1000 به‌رگدا له‌ لایه‌ن چاپه‌مه‌نی مانگ به‌ چاپ گه‌یشتوو بڵاوكرایه‌وه‌ .

جێی باسه‌ فه‌ره‌یدون ئه‌رشه‌دی له‌ ساڵی 1962 زایینی له‌ شاری سنه‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان هاتۆته‌ دنیاوه‌ و له‌ بواری شیعردا به‌ یه‌كێك له‌ ده‌نگه‌ دیار و كاریگه‌ره‌كانی شیعری نوێی كوردی له‌ رۆژهه‌ڵاتی كوردستان هه‌ژمار ده‌كرێت .