كاره‌كانی "مام لالۆ "ته‌واو بووه‌

له‌ ده‌رفه‌تێكی باش و گونجاو ده‌گه‌رێت بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی مام لالۆ


گۆرانیبێژی كورد " هه‌ڵوێست محه‌مه‌د " گۆرانییه‌كی تازه‌ی به‌ده‌سته‌وه‌یه‌ به‌ ناوی " مام لالۆ " كه‌ هه‌موو كاره‌كانی ته‌واو بووه‌ و به‌م نزیكانه‌ بڵاویده‌كاته‌وه‌ .

هونه‌رمه‌ند " هه‌ڵوێست " له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام له‌ گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا ئاماژه‌ به‌ ته‌وابوونی ئه‌م گۆرانییه‌ ده‌كات و ئاشكراشیده‌كات كه‌ له‌م نزیكانه‌ بڵاویده‌كاته‌وه‌ .

هه‌ڵوێست له‌ گرته‌ ڤیدیۆكه‌ ئاماژه‌ به‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی دوایین به‌رهه‌می ده‌كات به‌ ناوی " ئه‌گه‌ر " كه‌ ماوه‌یه‌ك به‌ر له‌ ئێستا بڵاوكرایه‌وه‌ ، هه‌ر بۆیه‌ ناوبراو له‌ ده‌رفه‌تێكی باش و گونجاو ده‌گه‌رێت بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی " مام لالۆ " .

ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ خه‌ڵكی شاری سلێمانییه‌ و خاوه‌نی ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌ گۆرانیی و كلیپه‌ كه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی به‌رچاو گوێگر و بینه‌ریان هه‌یه‌ .