هومام حمودی: داهاتووی عێراق بێ پاڵپشتی ئێران نادیاره‌

هومام حمودی به‌سه‌ردانێك له‌ ته‌هرانه‌

سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی عێراقی رایده‌گه‌ێنێ: داهاتووی عێراق بێ پاڵپشتی كۆماری ئیسلامی ئێران نادیاره‌.

هومام حمودی ، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی عێراقی ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه‌ 9-1-2017 سوپاسی كۆماری ئیسلامی ئێرانی  كرد له‌ رووخانی رژێمی پێشوو و حكومه‌تی سه‌دام حوسێن.

سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی عێراقی جه‌ختیشیكرده‌وه‌  له‌وه‌ی ئه‌گه‌ر پاڵپشتی كۆماری ئیسلامی ئێران نه‌بێ، داهاتووی ده‌وڵه‌تی عێراق نادیاره‌.

لێدوانه‌كه‌ی هومام حمودی له‌ كاتێدایه‌ كه‌ ئه‌مرۆ  ناوبراو له‌ ته‌هرانی پایته‌ختی ئێران له‌گه‌ڵ عه‌لی ئه‌كبه‌ر ویلایه‌تی، راوێژكاری سه‌ركرده‌ی شۆڕشی ئێرانی بۆ كاروباری نێوده‌وڵه‌تی كۆبۆته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌: به‌غدا ئه‌لیۆم