رۆژنامه‌یه‌كی سعودی: سێ هه‌زار چه‌كداری داعش هه‌ڕه‌شه‌ له‌ موسڵ و دیاله‌و سه‌لاحه‌دین ده‌كه‌ن

ده‌یانه‌وێ هه‌موو رێگاكانی به‌ره‌و ئه‌و ناوچانه‌ كۆنترۆل بكه‌ن

سێ هه‌زار چه‌كداری داعش له‌ بیابانه‌كانی نه‌ینه‌وا بوونیان هه‌یه‌ و به‌سه‌دان چه‌كداریش له‌ ناو شاری موسڵ و دیاله‌و سه‌ڵاحه‌دین دان، له‌ پلانیشیان دایه‌ ناوچه‌كانی نێوان دیاله‌و سه‌ڵاحه‌دین كۆنترۆڵ بكه‌ن.

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی عێراقی به‌ رۆژنامه‌ی عوكازی سعودی راگه‌یاندووه‌: سێ هه‌زار چه‌كداری داعش له‌ بیابانه‌كانی نه‌ینه‌وا بوونیان هه‌یه‌ و به‌سه‌دان چه‌كداریش له‌ ناو شاری موسڵ و دیاله‌و سه‌ڵاحه‌دین دان.

رۆژنامه‌كه‌ له‌سه‌ر زاری به‌رپرسانی ئه‌منی عێراقه‌وه‌ رایگه‌یاندووه‌: راپۆرت هه‌واڵگرییه‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ چه‌كدارانی داعش یارمه‌تی لۆجیستی له‌ لایه‌نی نادیار وه‌رده‌گرن و ئه‌مه‌ش بۆته‌ هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و چه‌كدارانه‌ به‌ئاسانی هاتوچۆ له‌ ناوچه‌كه‌دا بكه‌ن.

هه‌روه‌ها رۆژنامه‌كه‌ ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه‌ كه‌ چه‌كدارانی داعش له‌ پلانیان دایه‌ ناوچه‌كانی نێوان دیاله‌و سه‌ڵاحه‌دین كۆنترۆڵ بكه‌ن، بۆیه‌ ده‌یانه‌وێ هه‌موو رێگاكانی به‌ره‌و ئه‌و ناوچانه‌ كۆنترۆل بكه‌ن.